ئگاداری سەبارەت بە وەچەکوژی لەڕێگای برسیکردنەوە:
دکتۆر عەلی موحەممەد سەلابی، ئەمینداری گشتیی ئەو یەکیەتییە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند قۆناغێکی چە خەڵکی فەلەستین ئێستا لێی تێپەڕ دەبن «ورد و چارەنووس‌ساز»ە؛ چونکە ئەوان نەک هەر بە چەک، بەڵکوو بە سیاسەتی برسی‌ڕاگرتنیان، خەریکە لەناو دەچن.
ئەو جەختی کرد: «گەلی میسر بەهۆی دراوسێیی، پێوەندیی مێژووی و بەرپرسیارەتی هاوبەش، تەنیا لایەنەکە کە دەتوانێ ئەو کارەساتە بوەستێنیت.»
سەلابی هەروەها وتی: «لە شەریعەتی ئیسلامی، کوشتنی مرۆڤ لەڕێی برسێتییەوە حەرامە. شەریعەت، نێوان برایەتی ئیمانی و پێویستیی هاوکاری، ڕەواندنەوەی ستەم و بەرگری لە ستەملێکراو پێوەندییەکی نەبڕ پێک دێنیت؛ ئێستا گەلێک بەتەواوەتی بۆتە ئامانجی زوڵم و تونا بوون. ئەوەی لە غەززە ڕوو دەدا، نە لەڕووی شەرعی و نە مرۆییەوە بۆ بێدەنگی نابێ.»
ئەو هەروەها وتی کە «ئاسایشی نەتەوەیی میسر، هەمیشە پشتیوانی ستەملێکراوان بووە و ڕۆڵی بەرگرانەی لە داماوان گێڕاوە. ئەوڕۆ غەززە ئەزموونێکی گەورەی مرۆیی و ئەخلاقی بۆ میسر هەژمار دەکرێ کە پێویستە ئەو وڵاتە وەک هەمیشە، بەبیری ڕێگاچارە بێت.»
بانگەشەی خێرای شێخی ئەلئەزهەر
سەلابی داوای لە شێخی ئەلئەزهەر کرد کە ڕۆڵی شەرعی و مێژوویی خۆی لەو دۆخە قەیرانییە بگێڕیت و وتی: «موسوڵمانان لە تەواوی جیهان، چاوەڕوانی هەڵوێستێکی ڕوون و ڕاشکاوانەن لەلایەن ئەلئەزهەر و ناوەندەکانی پێوەندیدار، بەتایبەت شێخی ئەلئەزهەر. چاوەڕێ دەکرێ فەتوای ڕاشکاوانە دەربکرێت کە برسیکردنی خەڵکی فەلەستین حەرامە و گەمارۆدان وەک تاوانێکی شەرعی و یاسایی ئیدانە بکات.»
ئەو ڕوو بە شێخی ئەلئەزهەر وتی: «ئەوە نەهامەتییەکی گەورەیە کە پێویستی بە هەڵوێستی ڕاشکاوانەیە سەبارەت بە حوکمی شەرعی گەمارۆی موسوڵمانان و کوشتنی هێدی‌هێدی ئەوان لەبەر چاوی جیهانیان. قسەی ئێوە کێش و پێگەی تایبەتی هەیە و کاتی هاتووە.»
ئەو ئاماژەی بە دۆخی مرۆیی کارەساتاوی غەززە کرد و بە بەڵگە لەسەر ڕاپۆڕتەکانی ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی وتی: «زیاتر لە یەک ملوێن مناڵ لە برسان ئازار دەچێژن و نەخۆشخانەکان یا داخراون یا بانتر لە توانایی خۆیان کار دەکەن، لەکاتێکدا بەتەواوەتی پێشیان بە چوونە ناوەوەی خواردەمەنی، دەرمان و سووتەمەنی گرتووە.
ئەو هەروەها وتی: «برسیکردن بۆتە ئامرازێک بۆ تەسلیمکردن یا ڕاگواستنی ناچارییان کە پێچەوانەی ئاشکرای تەواوی بەها و یاساکانە.»
سەلابی هەروەها وتی: «ئەگەر میسر بڕیار بدات کە ئەو گەمارۆیە بشکێنیت و ئەو وەچەکوژییە بوەستێنیت، نەتەوە ئازادەکانی جیهان لە پشتی دەبن؛ چونکە یاسا نێونەتەوەییەکان و پێوانە مرۆییەکان پشتیوانی ئەو هەنگاوەن و بەشەرع بەتەواوەتی ڕەوا و ڕێپێدراوە.»
ئەو هەروەها وتی: «مافی ژیان، مافێکە بۆ تەواوی نەتەوەکان و ئەرکی حکوومەت و دەسەڵاتدارانی جیهان  ئەوەیە کە بەس بینەر نەبن.» 
لە کۆتاییدا، سەلابی قاوی لە ویژدانی ئینسانییەتی جیهانیان کرد و وتی: «ڕووی قسەی ئێمە لە تەواوی ئاوەزمەندانی جیهان و هەر کەسێکە کە تۆزێک هەستی مرۆیی لە دڵدا ماوە؛ بۆ کۆتایی‌هێنان بەو وەچەکوژییە بەخێرایی کارێک بکەن. بێدەنگی خیانەتە، دڕدۆنگی جینایەت و تاوانە. تەنیا ڕێگای ڕزگاری، کارێکی دلێرانە و خێرایە.»
غەززە؛ نێوان برسێتی و کوشتار
بۆڕاستی ڕێژەی مەترسیداریی دۆخی مرۆڤەکان لە غەززە، وەزارەتی تەندروستی ئەو ناوچەیە ڕایگەیاند کە لە سەرەتای شەڕی وەچەکوژیی ڕژێمی داگیرکەر، زیاتر لە ۹۰۰ فەلەستینی، کە ۷۱ کەسیان مناڵ بوون، بەهۆی برسێتی و خواردەمەنی نالەبار شەهید بوون و زیاتر لە ۶ هەزار کەس بریندار بوون.
لە یەکێک لە هێرشەکانی کۆتایی لە باکووری ڕۆژاوای غەززە، بەیانی ڕۆژی یەکشەممە، ۵۴ کەسی مەدەنی، لەوان ۵۱ کەس کە بەدوای یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانەدا چووبوون، شەهید و زیاتر لە ۶۰ هەزار کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی جەختی کرد کە ڕژێمی داگیرکەر، برسێتیی وەک چەکێک بۆ قاتوقڕی کارەساتاوی دژ بە دوو ملوێن مرۆڤ دەکار کردووە و لە هەمان کاتدا بە پێشگیری لە چوونە ناوەوەی دەرمان و کەرەسەی پزیشکیی، تەندروستی ناوچەی بەتەواوەتی داڕماندووە.
لە ۷ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۳ تاکوو ئێستا، ئەو دەستدرێژییە زیاتر لە ۱۹۸هەزار شەهید و برینداری خستۆتەوە کە زۆرتریان ژن و مناڵن. لەو نێوانەدا، ئاگادارییەکان سەبارت بە کارەساتی برسێتی لە نالەبارترین ئاستی خۆی دایە. ئەو